Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:22

هەرێمی کوردستان و فلیپین پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە هەڵسورێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فلیپین لە بەغدا کرد
کوردستان TV
#7
100%


ئەلمیر کاتۆ هەڵسورێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فلیپین لە بەغد سوپاسگوزاریی کەلتوری لەخۆبوردەیی و پڕ لە رێزی گەلی کوردستانی کرد بە هۆی ئەو مامەڵە باشەی لە گەڵ هاوڵاتیانی فلیپینی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەلمیر کاتۆ هەلسورێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فلیپین لە بەغدا کرد.

لەم دیدارەدا چۆنیەتی پێشخستنی پەیوەندییە دوولایەنەکان لە بواری جیاجیادا گفتوگۆیان لە سەر کرا.

هەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی فلیپین ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە بەرەنگاربوونەوەی توندرۆیی لە ناوچەکەدا کرد و ئاماژەی بە ئەوەدا کە سەقامگیری و ئاسایش تایبەتمەندییەکی گرنگی هەرێمی کوردستانە و فاکتەرێکە بۆ دووبارە بووژانەوەی هەرێم لە گشت بوارەکاندا.

ناوبراو سوپاسگوزاریی کەلتوری لەخۆبوردەیی و پڕ لە رێزی گەلی کوردستانی کرد بە هۆی ئەو مامەڵە باشەی لە گەڵ هاوڵاتیانی فلیپینی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ناوبراو ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکان لە گەل هەرێم دەربڕی و ئاواتی خواست لە ماوەیەکی نزیکدا ئاستی پەیوندیەکان پێشڤەچوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی فلیپین کرد وەک وڵاتێک کە خاوەن توانایەکی مرۆڤی بەهێزە و ئاواتی خواست لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاستی هاوکاری و هەماهەنگیی دوولایەنە بگاتە جێگەی خواستی هەردوولا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.