هێزەکەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی زۆرن، لەبەرامبەردا پێشمەرگە و هێزی پاراستنی ئێزیدخان کە هەر سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، رووبەڕوویان وەستاون.
سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کە چەند رۆژێکە چوونەتە شنگال، هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە و دەیانەوێت بچنە نێو مەزارگەی شەرفەدین، فەرماندەی فەرماندەیی شنگال رایگهیاند: شەرفەدین مەزارگەییهكی ئاینی ئێمە و قبووڵ ناكەین ھێزی سەربازی بێتە ئەوێ و ئامادەین خوێن بڕێژین.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی شنگالی ھێزی پێشمەرگە راگەیاند: ھێزەكانی عێراق ویستیان بێنە ناو مەزارگەی شەرفەدین لە شنگال، بەڵام لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگە رێگەیان لێگیرا، پێمان گوتوون كە قبووڵ ناكەین بێنە نێو مەزارگەی شەرفەدین.
گوتیشی: لە ھەموو دونیا وایە، سوپا و ھێز سنوورەكان دەپارێزێ نەك بێتە نێو مەزارگە و ژن و منداڵی خەڵك، شەرفەدین مەزارگەی ئاینی ئێمە و قبووڵ ناكەین ھێزی سەربازی بێتە ئەوێ و ئامادەین خوێن بڕێژین و رێگە نەدەین ئەو ھێزانەی عێراق بێنە مهزارگهی شەرفەدین.
ئەوەشی خستەروو: بەھۆی ھاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ ناوچەكە خەڵكی شنگال، دۆخی ناوچەكە بە تەواوی تێكچووە و خەڵكی لەو رەوشە نیگەرانن، چونكە بوونی حەشدی شەعبی لە شنگال مەترسییە بۆ خەڵك.
قاسم شەشۆ گوتى: ژمارەیەک گرووپى سەر بە پەکەکە لەژێر ناوى جیاجیا لە سنوورى شارۆچکەى شنگال ماون و هەماهەنگن لەگەڵ چەکدارانى حەشدى شەعبى، تا ئێستا دیار نییە کە شارەکە چۆڵدەکەن یاخود نیازى مانەوەى زیاتریان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.