دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 28/3/2018 نێچیرڤان بارزانی بۆ راگه‌یاندنه‌كان گوتی: ئه‌مرۆ هه‌نگاوێكی گرینگمان له باره‌ی مه‌وچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێم ناوه‌و له كۆتایی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نزیك بووینه‌ته‌وه و هه‌وڵمانداوه پاشه‌كه‌وتی مووچه به یه‌كجاری لاببه‌ین.
راشیگه‌یاند: سوپاسی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه به‌رگه‌ی نه‌هامه‌تی زۆریان گرتووه.
له باره‌ی خۆپیشاندانی ئه‌م دواییه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: خۆپیشاندان به یاسا رێكخراوه، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران حه‌قی خۆیانه داوای مافی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێك له حیزبه سیاسییه‌كان ویستیان ئیستیغلالی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و بارودۆخه‌كه‌یان قۆسته‌وه تا مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌دیبهێنن، كه ئه‌وه‌ش زیانی به خۆپیشانده‌ران گه‌یاندووه.
راشیگه‌یاند: ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاژاوه‌گێڕی و پیلانگێڕی له هیچ حیزب و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین و زۆر به توندی وه‌ڵامی ئاژاوه‌گێران ده‌ده‌ینه‌وه.
گوتیشی: ئه‌و لایه‌ن و حیزبانه‌ی تێكه‌ڵ به خۆپیشاندانی مامۆستایان بوون گه‌ر وه‌ك و حیزب داوای ماف ده‌كه‌ن ئه‌وا با بێن وه‌ك حیزب داواكانیان لێوه‌رده‌گرین، ئه‌گه‌رنا قبوڵناكه‌ین تێكه‌ڵ به خۆپیشاندانی مووچه‌خۆران بۆ داوا ره‌واكانیان ببن.
گوتیشی: كۆمه‌ڵێك حیزب به‌رپرس بوون له‌ڕه‌وانه نه‌كردنی مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هه‌میشه له هاتووچۆدا بوون بۆ به‌غدا، تا رێگری بكه‌ن له هاتنی بودجه بۆ حكومه‌ت.
سه‌باره‌ت به بۆردوومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاش، سه‌رۆك وه‌زیران ئۆباڵی ئه‌وه‌ی گه‌رانده‌وه بۆ هێزه‌كانی په‌كه‌كه و گوتی مه‌عقول نیه ئه‌وان عه‌مه‌لیاتی سه‌ربازی له توركیا ئه‌نجام بده‌ن و بگه‌رێنه‌وه بۆ كوردستان و رایگه‌یاند، ئه‌وان بۆ ئه‌مه هۆكاری خۆیانیان هه‌یه كه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.