Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 11:02

سامپاولى هۆکارى شکستى ئه‌رژه‌نتین به‌رامبه‌ر به‌ ئیسپانیا ڕوونده‌کاته‌وه‌ که‌کێ هۆکاره‌

هیوادارین ئه‌نجامى له‌و شێوه‌یه‌ به‌سه‌رمان دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ له‌یاریه‌كى دۆستانه‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا میواندارى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتینى كرد ، به‌ڕێوه‌چوونى یارى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان له‌پێناو ئاماده‌كارییانه‌ بۆ یارییه‌كانى جامى جیهانى . 
ئیسپانیا له‌میواندارى كردنى ئه‌رژه‌نتین به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ به‌شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌بوو  .
له‌دواى یاریه‌كه‌ خۆرخى سامپاولى راهێنه‌رى ئه‌رژه‌نتین له‌باره‌ى ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ ڕایگه‌یاند : من به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و ئه‌نجامه‌ هه‌ڵده‌گرم كه‌به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌مان داهات ، خۆم به‌هۆكار ده‌زانم كه‌ئه‌م شكسته‌ دوچارمان بوو .
خۆرخى ڕاشیگه‌یاند : ته‌واوى یاریزانان له‌ئه‌نجامه‌كه‌ و وه‌خۆشم پێى نیگه‌رانین هیوادارین ئه‌نجامى له‌و شێوه‌یه‌ به‌سه‌رمان دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ، وه‌ئێمه‌ هه‌وڵ بده‌ین له‌یاریه‌كانى داهاتومان باشتر بین ، سه‌ركه‌وتوبین له‌یاریه‌كانمان پێویسته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ له‌بیر بكه‌ین .
راهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتین له‌باره‌ى به‌شدارى نه‌كردنى میسى له‌م یاریه‌ قسه‌ى كرد و ڕایگه‌یاند : لیۆنێل میسى به‌هۆى ئه‌و پێكانه‌ى به‌رۆكى گرتووه‌ نه‌یتوانى به‌شداربێ ڵه‌گه‌ڵمان ، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ئازار له‌به‌سته‌ره‌كانى ئه‌ژنۆى هه‌بوو نه‌مان وویست زۆری لێبكه‌ین به‌پێكانه‌وه‌ یارى پێبكه‌ین .

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.