Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:58

فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌: تا دۆخی که‌رکوک ئاسایی نه‌کرێته‌وه‌ ئێمه‌ ناگه‌ڕێینه‌وه‌

ته‌واو هاوشێوه‌ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر
کوردستان TV
#7
100%

هاوپه‌یمانان كار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك و خورماتو و خانه‌قین ده‌كه‌ن و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌ێنێ، تا دۆخی كه‌ركوك ته‌واو هاوشێوه‌ی پێش 16 ی ئۆكتۆبه‌ر ئاسایی نه‌كرێته‌وه‌، ئێمه‌ ناگه‌رێینه‌وه‌.

نازم كه‌هیه‌، رێكخه‌ری پێشوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك راگه‌یاند: نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌كه‌ركوك له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆبونه‌ته‌وه‌، ئامانج له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ كه‌ركوك و خورماتو و خانه‌قین.

هه‌وه‌رها ده‌ڵێ: هێزه‌كانی عێراق رازی بوون به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ كوردییه‌كان دا بازگه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ داوای ده‌سه‌ڵات و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌ كردووه‌.

هاوكات عه‌مید روكن هه‌ورامان محه‌مه‌د ،جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دووی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاندووه‌: داعش به‌ته‌واوه‌تی به‌هێز بۆته‌وه‌ و مه‌ترسی روودانی موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره‌ له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌.

ناوبراو گوتیشی: پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان كۆبونه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و به‌رگرتن به‌مه‌ترسییه‌كانی داعش، به‌ڵام سوپای عێراق هه‌رجاره‌و قسه‌یه‌ك ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتیشی: هاوپه‌یمانان پێیانوایه‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق توانای سرینه‌وه‌ی یه‌كتریان نییه‌، بێ هه‌ماهه‌نگی نێوانیان دۆخی كه‌ركوك سه‌قامگیر نابێت.

هاتنه‌ خه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ رێكخستنی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عێراقییه‌كان، له‌كاتێكدایه‌ داعش جم و جۆڵێكی فراوانی له‌ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان هه‌یه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش، مه‌ترسی داروخانی سوپای عێراقی خستۆته‌ڕوو.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌مال كه‌ركوكی،  فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه‌، ره‌خنه‌ی له‌هێزه‌ عێراقیه‌كان گرت به‌وه‌ی سستمی به‌رگری پێشمه‌رگه‌یان به‌هاوكاری "خیانه‌ت" كاران تێكداوه‌.

كه‌ركوكی گوتی: تا دۆخی كه‌ركوك ته‌واو هاوشێوه‌ی پێش 16 ی ئۆكتۆبه‌ر ئاسایی نه‌كرێته‌وه‌، ئێمه‌ ناگه‌رێینه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.