له‌دواى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا له‌یاریه‌كى دۆستانه له‌به‌رده‌م هه‌وادار و لهخاكى ئه‌ڵمان له‌یاریه‌كى دۆستانه‌دا ، كهبهڕازیل براوه‌ى یاریه‌كه بوو به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له‌ڕێگاى یاریزان خیسۆس له‌خوله‌كى 37 گۆله‌كه‌ى به‌ڕازیل تۆمار كرا.
ڕۆژنامه‌كانى به‌ڕازیل براوه‌بوونى سیلیساو له‌م یاریه‌دا به‌سه‌ركه‌وتنێكى باش ئه‌ژمارى ده‌كه‌ن ، ڕایده‌گه‌یه‌نن بیست و دوو یاریه ئه‌ڵمان دووچارى شكست نه‌هاتبوو له‌سه‌رده‌ستى به‌ڕازیل سه‌ركه‌وتنه‌كانیان ڕاگیرا ، بۆیه ئاسایی نیه بۆ ئه‌ڵمان كهنهتوانێ له‌خاك و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى براوه‌ى یاریه‌كه بێت ، وه وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌ڕازیل كۆتای به‌وه هێنا كه‌ئه‌ڵمانیا جارێكى دیكه براوه بێت به‌سه‌رى به‌ئه‌نجامى گه‌وره له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕازیل له‌مۆندیالى 2014 دووچارى ئه‌نجامێكى قورس هات به‌ئه‌نجامى 7-1 شكستى هێنا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ، كهبردنهوهیهكى مێژووى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بوو به‌سه‌ر به‌ڕازیل تۆمار كرا
ڕۆژنامه‌كان ستایشى ئاست به‌رزى هه‌ڵبژارده‌كه‌و یاریزانان ده‌كه‌ن كه‌توانیویانه له‌به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانى مۆندیالى 2014 براوه‌بن ، وهبهشێوهیهكى باش ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه له‌ئێستادا ئاماده‌یه بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018ى ڕووسیا ده‌توانێ ژماره بێت و ڕكابه‌ر بێ له‌سه‌ر نازناوه‌كه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.