Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:57

به‌ وێنه‌وه‌.. بازرگانیکردن به‌ شه‌ڕه‌ سه‌گی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ڕوو له‌ زیادبوونه‌

سه‌گه‌كان ده‌خرێنه‌ مه‌زاده‌وه‌ بۆ فرۆشتن
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ساڵانێكی زۆره‌ خه‌ڵكانێك حه‌زو خولیای خۆیان داوه‌ته‌ سه‌ر شه‌ره‌ سه‌گ، به‌م دواییانه‌ی ئێستاش شه‌ره‌ سه‌گی پشده‌ر ناوبانگێكی زۆری له‌ كوردستان و ته‌نانه‌ت پارچه‌كانی تریش  په‌یدا كردووه‌ و هه‌وادارانی ئه‌و یارییه‌ له‌ زۆربه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی دیكه‌ و پارچه‌كانی تری كوردستان به‌ تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵات دێن بۆ پشده‌رو له‌ مه‌یدانی شه‌ره‌ سه‌گی قه‌ڵادزه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ چێژ بینین له‌ شه‌ری سه‌گه‌كان.

به‌ شه‌ڕدانی سه‌گه‌كان به‌ زۆری له‌  رۆژانی دوو شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌دا ده‌كرێت و خه‌ڵكی له‌ شارو شارۆچكه‌و دێهاته‌ جیا جیاكانه‌وه‌ سه‌گه‌كانیان ده‌هێنن بۆ قه‌ڵادزێ و ناویان تۆمار ده‌كه‌ن و به‌ شه‌ڕیان ده‌ده‌ن .

شیاوی باسه‌ پێش ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه‌ش ئاماده‌بوان گره‌و له‌ سه‌ر براوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ده‌بن به‌ 2 گرووپ، بۆ ئه‌مه‌ش بڕه‌ پاره‌یه‌ك داده‌نێن، سه‌گی هه‌ر لایه‌ك شه‌ڕه‌كه‌ بباته‌وه‌ پاره‌كه‌ بۆ ئه‌و لایه‌ ده‌بێت.

ده‌توانین بڵێین ئه‌و یارییه‌ بووه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ زۆرێك له‌ خاوه‌ن سه‌گه‌كان و مه‌یدانێكیشه‌ بۆ فرۆشتنی سه‌گه‌كانیان، به‌جۆرێ سه‌گه‌ دڕ و ڕه‌سه‌ن و ئازاكان نرخێكی زۆریان پێ ده‌درێت و خواستیان له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی عاشقی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی سه‌گن و حه‌ز به‌و یاریه‌ ده‌كه‌ن به‌رز ده‌بێته‌وه‌و زۆر جارانیش سه‌گه‌كان ده‌خرێنه‌ مه‌زاده‌وه‌ بۆ فرۆشتن.

shari sag

 ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستاش سه‌گێكی پشده‌ر به‌ بڕی 5 ده‌فته‌ر دۆلار فرۆشرا.

sagi pshdar

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.