Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 08:55

ئه‌نجامى یاری دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌کانى جیهان له‌میانى ئاماده‌کارییان بۆ یاریه‌کانى جامى جیهانى

له‌به‌ڕێوه‌چوونى یاری دۆستانه‌ى هه‌ڵبژارده‌كان ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌براوه‌بوون تۆماركرا له‌لایه‌ن ئیسپانیه‌كان
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌كانى جیهان ، چه‌ندین ڕووبه‌روبونه‌وه‌ى به‌هێز و یاری دیار به‌ڕێوه‌چوو ، له‌گرنگترین ئه‌و یاریانه‌ى كه‌ئه‌نجامى گه‌وره‌ و وه‌براوه‌بوونى لێ تۆمار كرا ، یاری نێوان ئیسپانیا و ئه‌رژه‌نتین بوو كه‌ئیسپانیایه‌كان به‌ئه‌نجامى شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوون ، وه‌له‌یاریه‌كى دیكه‌ هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل براوه‌بوو به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر ، براوه‌بوونى به‌رازیل بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى زنجیره‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌ڵمانیا بوه‌ستێ له‌دوای بیست و دوو یاری كه‌دوچارى شكست نه‌هاتبوو 

ئه‌نجامى گرنگترین یاریه‌كانى به‌شێك له‌هه‌ڵبژارده‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوو


ئۆکرانیا 2 - 1 ژاپۆن          
روسیا 1 - 3 فەرەنسا         
ئێران 2 - 1 جەزائیر         
سویسرا 6 - 0 پەنەما        
دانیمارک 0 - 0 چیلـلی         
میسر 0 - 1 یۆنان           
رۆمانیا  1 - 0 سوید            
پۆڵندا 3 -  2 کۆریای باشوور 
ئەڵمانیا 0 -  1بەرازیل      
بەلژیکا  4 -  0 سعودیە       
ئینگلتەرا  1 - 1 ئیتاڵیا        
ئوسترالیا  0 - 0 کۆڵۆمبیا   
ئیسپانیا  6 -1 ئەرژەنتین    

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.