Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:29

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ شکاندنی شکۆی مامۆستایاندا نین

هه‌ندێ لایه‌ن بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن نان به‌و بابه‌ته‌وه‌ ده‌خۆن 
کوردستان TV
#7
100%

دكتۆر پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی كه‌ له‌ خۆپیشاندانی رۆژی 25/3/2018 له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ لێیدرا ده‌ده‌ت و ده‌لێت: ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ژاندمی.

 له‌ په‌یامێكدا پشتیوان سادق ده‌ڵێت: ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌رامبه‌ر مامۆستا به‌ڕێزه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام درا، له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ژاندمی و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ده‌كه‌م و خۆم به‌ پارێزه‌ری به‌ڕێزیان ده‌زانم، و به‌ هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ شكاندنی شكۆ و ڕێزی مامۆستادا نیم و پێویسته‌ مامۆستا كه‌ پێگه‌یێنه‌ری نه‌وه‌كانه‌، هه‌رده‌م ڕێزلێگیراو بێت.

ده‌شڵێت:  به‌نده‌ به‌ شه‌خسی ئه‌م مامۆستایه‌ ده‌زانم كێیه‌ و له‌ كام قوتابخانه‌ خزمه‌ت ده‌كات، به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌دا زۆر كه‌س بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و سیاسه‌تكردن و فه‌وزای سیاسی له‌ كوردستان نانی پێوه‌ ده‌خوات، ده‌نا مافی ڕه‌وای مامۆستایان و ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه‌یه‌ كه‌ داوای شه‌رعی خۆیان هه‌بێت، كه‌چی به‌داخه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌ بابه‌تی دیكه‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ ئه‌م مامۆستایه‌ خۆی حه‌ز ناكات ده‌ركه‌وێت و خه‌ڵك بزانێت كێیه‌.

هه‌روه‌ها ده‌لێت: به‌ڕێزی ناڕاسته‌وخۆ په‌یامی بۆ ئێمه‌ ناردووه‌ كه‌ "ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی كه‌ به‌رامبه‌رم كراوه‌، له‌سه‌ر هیچ ده‌زگا و لایه‌ن و كه‌سێك حیسابی ناكه‌م، به‌ڵكو خوازیارم یاسا سه‌روه‌ر بێت و گوزه‌رانی مامۆستا چاك بكرێت".

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێت: مامۆستایانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ خزمه‌تكار و دڵسۆزیان ده‌بین و ئاینده‌ زۆر گه‌شه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی خۆراگری و دڵسۆزی مامۆستایان ده‌كات.

له‌باره‌ی ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه‌ پشتیوان سادق ده‌ڵێت: ده‌زگاكانی پاراستنی ئارامی وڵات به‌ گشتی به‌ خوێن و ماندووبوونی خۆیان خزمه‌تێكی زۆریان كردووه‌، هه‌ر كه‌سێك كارێكی نه‌رێنی بكات، ئه‌وا نابێت له‌سه‌ر كۆی ده‌زگاكه‌ حیساب بكرێت، به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕه‌فتاری كه‌سییه‌ نه‌وه‌ك ده‌زگاكه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.