Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 04:32

سبه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

پرسی دەستكاری كردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران
کوردستان TV
#7
100%


بڕیارە سبەی چوارشەممه‌، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و بەپێی زانیارییەكان پرسی دەستكاری كردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ‌ دەكات.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان لە دوایین پێشنیازەکان لەبارەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، کۆدەبێتەوە.

سەفین دزەیی راشیگەیاند، ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی وەزیران کە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە ئەنجامبدرێت، بۆ سبەی (چوارشەممە 28-3-2018) پێشخراوە و لەو کۆبوونەوەیەدا دوایین پڕۆژە لەبارەی مووچە باسدەکرێت.

ڕوونیشی كردەوە كە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە ڕوونە و تایبەتە بەدۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها بەپێی ئەو زانیاریانە سبەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ‌ ئەو خشتەیە دەكات كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم ئامادە كراوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و بۆ رۆژی دواتریش خشتەكە ڕادەگەیەنرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.