ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دەستبەکاربوونی لیژنەی بەدواداچونی راستیەکانی روداوی خورماتووی پەسەندکرد.
بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو كە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چاوساغی چەند كەسێكی ناو یەكێتی هێرشیانكردە سەر كەركووك و داگیریان كرد، شارۆچكەی خورماتووش رووبەڕووی داگیركردن و تاڵانی بووەوە، بۆیە بڕیار درا كە لە ڕێگەی لیژنەیەكی پەرلەمانییەوە بەدواداچوون لەسەر پێشێلكارییەكان بكرێت.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان بۆ چەند بڕیارو یاسایەک ئەنجامدرا، کە یەکێک لە بڕیارەکان پەیوەستبوو بە کارکردنی لیژنەی بەدواداچوونی راستیەکان لە رووداوەکانی خورماتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.