Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:33

ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ خولى پاسکیلسوارى یانه‌کانى عێراق له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌كاتژمێر 8:00 به‌یانى له‌ڕێگاى مورتكه‌ نزیك قوشته‌په‌ قۆناغى یه‌كه‌مى به‌ڕێوه‌چوونى پێشبڕكێى خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 29-3-2018 له‌شارى هه‌ولێر خولى پایسكل سوارى یانه‌كانى عێراق به‌به‌شدارى یانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
پێنج شه‌ممه‌ له‌كاتژمێر 8:00 به‌یانى له‌ڕێگاى مورتكه‌ نزیك قوشته‌په‌ قۆناغى یه‌كه‌مى به‌ڕێوه‌چوونى پێشبڕكێى خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌نێوان یاریزانانى یانه‌كانى به‌شداربوو له‌خوله‌كه‌.
خوله‌كه‌ به‌شێوه‌ى كراوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وامى ده‌بێت ، تێیدا له‌و ماوه‌یه‌ پاڵه‌وانى قۆناغى یه‌كه‌م له‌یانه‌كانى عێراق و كوردستان به‌دیار ده‌كه‌وێت له‌تۆمارى ریكۆردێكى باش 

شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.