Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 04:51

فڕۆکه‌کانی تورکیا بنکه‌و باره‌گاکانی په‌که‌که‌یان له‌ شیلادزێ بۆردومان کرد

به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ پردی شاجا له‌ ده‌ڤه‌ری نێرو رێكان ڕووخا
کوردستان TV
#7
100%

بۆردومانی به‌رده‌وامی  فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی شیلادزێ زه‌ره‌رو زیانی گیانی و مادی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 3 شه‌ممه‌ كاتژمێر 11 ی سه‌رله‌به‌یانی له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا پردی "شاجا" یان له‌ ده‌ڤه‌ری نێرو رێكان ته‌قانده‌وه‌ و هاتووچۆی ناوچه‌كه‌یان په‌ك خست،  به‌ هۆی بۆردوومانه‌كه‌شه‌وه‌ ترس و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆر له‌ ناو هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌و هاوڵاتیان له‌ رێگه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه‌ رێچاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه‌و ئه‌و بۆردوومانه‌ بوه‌ستێندرێت، چونكه‌ هاوڵاتیان بۆ كردنی گژو گیا به‌هارییه‌كان سه‌ردانی چیاكان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش زۆر جاران قوربانی گیانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی (چه‌مجی و رێنجبراخه‌ وسیدان وبێزه‌لێ و كۆكه‌رێ )ی سه‌ر به‌ ده‌فه‌ری نێروه‌و رێكان له‌ سنووری ناحیه‌ی شیلادزێ تۆپباران ده‌كه‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.