Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:02

به‌هۆى لیڤاندۆڤسکى کێشه‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان ریال مه‌درید و بایرن میونشن

به‌هۆى داواكارى ریال مه‌درید له‌سه‌ر لیڤاندۆڤسكى پۆڵه‌ندى ئه‌و یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ى نیگه‌ران كردووه‌
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى له‌هه‌واڵێكى بڵاوكراوه‌ى له‌ڕۆژنامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه‌ ، له‌ئێستادا به‌هۆى داواكارى ریال مه‌درید له‌سه‌ر لیڤاندۆڤسكى  پۆڵه‌ندى ئه‌و یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ى نیگه‌ران كردووه‌ له‌سه‌ر پێداگیرى و هه‌وڵه‌كانى یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ .


هێرشبه‌ره‌ پۆڵه‌ندیه‌كه‌ ته‌مه‌ن 29 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ل بایرن تا 2021 په‌یوه‌سته‌ به‌یانه‌كه‌ى ،  بۆ ڕۆیشتن له‌یانه‌كه‌ى و چوونى به‌ده‌م داخوازیه‌كه‌ى ریال مه‌درید یاریزانى ناوبراو پێویستى به‌دانیشتن و گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنه‌ ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى 


ئاس ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت په‌یوه‌ندى نێوان بایرن میونشن و ریال مه‌درید له‌ماوه‌كانى پێشوو له‌ئاستێكى باشدا بووه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ك ریال مه‌درید یاریزانى كۆڵۆمبى رۆدریگێزى داوه‌ پێیان ، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆى په‌یوه‌ندى نێوان یاریزانه‌كه‌ى بایرن و ریال مه‌درید یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ى نیگه‌ران كردووه‌ ، به‌جۆرێك بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى یانه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ڕۆیشتنى هه‌ر یاریزانێك ده‌بێ به‌ڕه‌زامه‌ندى راهێنه‌ر و كارگێرى یانه‌ بێت . ئه‌م لێدوانه‌ش به‌ماناى وه‌ڵامێكه‌ بۆ ریال له‌هه‌وڵدان بۆ یاریزانه‌كه‌مان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ئێمه‌ سه‌ركه‌وتو نابن تێیدا .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاندوه‌ لیڤاندۆڤسكى به‌بریكاره‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌نیازیه‌تى و ئاره‌زوو ده‌كات په‌یوه‌ندى بكات به‌ریال مه‌درید له‌هاوینه‌دا .
له‌كۆتادا ئاس ڕایگه‌یاندووه‌ به‌شێوه‌ى سه‌ره‌تای ریال مه‌درید و لیڤاندۆڤسكى گه‌یشتونه‌ته‌  ڕێكه‌وتن كه‌له‌هاوینه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ى نێوانیان ڕابگه‌یه‌ندرێت


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.