Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 04:51

له‌ کۆمه‌ڵگای کانی قرژاڵه‌ دایک و کوڕێک کوژران

هۆكاری كوشتنه‌كه‌یان نه‌زانراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ كۆمه‌ڵگای كانی قرژاڵه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای خه‌بات له‌ پارێزگای هه‌ولێر دایك و كورێك له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوژران.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ملازم " تاریق هه‌ركی" به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی سیبیران، به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ كۆمه‌ڵگای كانی قرژاڵه‌ ژنێك و كوڕێك كه‌ هاوكات دایك و كوڕن به‌ چه‌قۆ  له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوژران.

راشیگه‌یاند: كوژراوه‌كان كوردی شه‌به‌كن و تاكو ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه‌یان نه‌زانراوه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و پۆلیس به‌ شوێن بكوژه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.