Erbil 4°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:09

شیلان جه‌عفه‌ر: دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر به‌ ناچاری مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ که‌مکرایه‌وه‌

به‌هۆی ئه‌و باره‌ سه‌خت و قورسه‌ی له‌ سه‌ر شانی بوو
کوردستان TV
#7
100%

"شیلان جه‌عفه‌ر" سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری دارایی و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌مان كردووه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ مژارمان كردووه‌ و پێمان وتوون پێداچوونه‌وه‌ به‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌دا بكه‌ن چونكه‌ ئه‌وانن سه‌رو ماڵی ئێمه‌ ده‌پارێزن و پارێزگاری به‌ ژیانی خۆیان له‌ خاك و ئاوی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

گوتیشی: له‌ دوای ئه‌و 365 ملیۆن دۆلاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ باری سه‌ر شانی حكومه‌ت سووكتر بووه‌، چونكه‌ له‌ پاش برینی مووچه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ له‌ مانگی 2ی 2014 وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم توشی قه‌یرانی دارایی هات و پاشه‌كه‌وت له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا كرا.

به‌ڵام له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ناچار بوو ده‌ستكاری له‌ موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بكات به‌هۆی ئه‌و باره‌ سه‌خت و قورسه‌ی له‌ سه‌ر شانی بوو چونكه‌ ئه‌و كاته‌ حكومه‌ت توشی قه‌یرانێكی سه‌ختتر له‌ قه‌یرانی بودجه‌ برینی عێراق بوو له‌ مانگی 2ی ساڵی 2014.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی:  ئێمه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین پاشه‌كه‌وت له‌ مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌هێڵین و تواناكانیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خستۆته‌ گه‌ر و ته‌مه‌ننای به‌رهه‌مداری هه‌وڵه‌كانمان ده‌كه‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.