Erbil 4°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:00

سه‌فین دزه‌یی: هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی خۆپیشاندانه‌کانیان بۆ ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌ قۆسته‌وه‌

ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ تادوێنێ پێیه‌كیان له‌ناو حكومه‌ت بوو ئه‌مڕۆ خۆیان به‌ ئۆپۆزسیۆن پیشان ده‌ده‌ن
کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌ت پێدراو نه‌بوو، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش خۆپیشاندانه‌كانیان بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌ قۆسته‌وه‌.

سه‌فین دزه‌یی ، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: ڕا ده‌ربڕین بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك به‌شێوازێكی ئارام مافێكی ڕه‌وایه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بڕوایان به‌و پڕۆسه‌یه‌ هه‌یه‌ مافێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌ركه‌سه‌ و به‌یاسا ڕێكخراوه‌، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌ت پێدراو نه‌بوو،ر ِاسته‌ گروپێك له‌خه‌ڵكی داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كرد وه‌ كارمه‌ندانی ئاسایش به‌ڕێزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌خه‌ڵك و لایه‌نی سیاسی و كاندیدی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه‌ كه‌ خۆیان پیشان بده‌ن، بۆ مه‌رامی سیاسی.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك گرژی دروست بوو ، هه‌رچه‌نده‌ هیچ پاساوێك نییه‌ بۆ توندو تیژی به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا هێزه‌كانی( ئاسایش)یش مرۆڤن و كوڕی ئه‌م وڵاته‌ن واجبیان ئه‌وه‌یه‌ ئاسایشیان بپارێزن، ئه‌وانه‌ی داوای مافی ڕه‌وای خۆیان كرد ڕێزیان لێگیرا ،به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كاریان هێنا و ئه‌و ئاژاوه‌یه‌یان دروست كرد به‌ڕاستی قابیلی قبوڵ نیه‌، هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه‌ كه‌ ئێستا به‌دواداچونی بۆ ده‌كرێت كه‌ توند و تیژی ئه‌نجام درابێت چ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ یاخود له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ دژ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

سه‌فین دزه‌یی سه‌باره‌ت به‌به‌شداری سه‌ركرده‌ و په‌رله‌مانتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كشاوه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌سفكرد و گوتی:خۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا هه‌یه‌ یا پاشه‌كه‌وت هی ئه‌مڕۆ و دوێنێ نیه‌، هی سێ چوار ساڵ له‌مه‌وپێشه‌ باشه‌ خێره‌ ئه‌مڕۆ هۆشیاربونه‌ته‌وه‌؟! ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ كه‌ تادوێنێ پێیه‌كیان له‌ناو حكومه‌ت بوو ئه‌مڕۆ خۆیان به‌ ئۆپۆزسیۆن پیشان ده‌ده‌ن و خۆیان بێ به‌ری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ئه‌وانیش ده‌بێت به‌ڕێژه‌ی خۆیان ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ جێی داخه‌ كه‌ ئیستغلالی داوای ڕه‌وای خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ده‌سكه‌وتی سیاسی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ كه‌ ئێستا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چنه‌ ناو ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌،ئه‌وه‌ش له‌ڕوانگه‌ی هه‌ست نه‌كردن به‌به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ ڕه‌چاوی دۆخی سیاسی بكه‌ن و خۆپیشانده‌ران ئارام بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وان دێن ئیستغلالی ئه‌و داوا ره‌وایه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ خۆیان ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.