Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 23:50

فڕۆکه‌یه‌کی تورکی به‌ زیاتر له‌ 150 سه‌رنشینه‌وه‌ گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر 

دوای لابردنی گه‌مارۆی ئاسمانی
کوردستان TV
#7
100%

له‌ دوای بڕیاره‌كه‌ی توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێردا، بۆ یه‌كه‌مجار دوای شه‌ش مانگ یه‌كه‌م گه‌شتی راسته‌وخۆ له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر ئه‌نجامدرا.

فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی توركی، به‌ زیاتر له‌ ١٥٠ سه‌رنشینه‌وه‌ دوای گه‌شتێكی دوو كاتژمێر و نیوی كاتژمێر ٠٢:٣٠ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نیشته‌وه‌.

به‌ هۆی دوور و درێژیی رێگه‌كه‌وه‌ گه‌شتكردن له‌ رێگه‌ی وشكانیی زۆر ناڕه‌حه‌ت و پڕ ئازار بووه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ نێوان توركیا و هه‌ولێردا ئاسانكاریی بۆ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان  و توركیا ده‌كات.

پێشتر خه‌ڵك له‌ رێگه‌ی شرنه‌خ و ماردینه‌وه‌ به‌ تێكڕای زیاتر له‌ ١٠ كاتژمێر ده‌گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر، به‌ڵام ئێستا له‌ رێگای فڕۆكه‌وه‌ به‌ دوو كاتژمێر ده‌گه‌ن .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.