Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 23:51

ئه‌ندامێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: ئه‌ردۆغان و داعش دوو رووی یه‌ک دراون

خه‌ونی عوسمانییه‌كان له‌ ئه‌ردۆغان جیانابێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات له‌مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆكی توركیا به‌ رێگای دیبلۆماسی دوور بكه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ردۆغان و داعش دوو رووی یه‌ك دراون.

مه‌نسور ئه‌لبه‌عێچی ، ئه‌ندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته‌ لایه‌نی توركی چۆن مامه‌ڵه‌ ده‌كات ئاوا وه‌ڵامی بدرێته‌وه‌، چونكه‌ سه‌رۆكی توركیا ته‌نها له‌ مه‌نتیقی هێز تێده‌گات.

هه‌روه‌ها گوتی: خه‌ونی عوسمانییه‌كان له‌ ئه‌ردۆغان جیانابێته‌وه‌، ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و باردۆخه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌ بقۆزێته‌وه‌و باڵاده‌ستی خۆی بسه‌پێنێ.

گوتیشی: پێویسته‌ هێزه‌كانی توركیا به‌ زووترین كات له‌ خاكی عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌بێ حكومه‌تی عێراقیش وه‌ك هێزێكی داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا بكات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ / سۆمه‌رییه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.