به هۆی جۆره كرمێكهوه له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به شێكی زۆر گه‌نم و جۆ زیانی به‌ر كه‌وتووه، چونكه ئه‌و كرمه گه‌ڵای گه‌نم و جۆكه ده‌خوات و زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و وشكی ده‌كات.
له باره‌ی ئه‌و كرمه‌وه "ره‌شید ره‌سول" كه جوتیارێكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه ده‌ڵێت: هیچ ساڵێك به ئه‌ندازه‌ی ئه‌مسال ئه‌م كرمه نه‌بووه و ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه زۆره‌ی به ده‌غڵ دان نه‌گه‌یاندوه.
مام ڕه‌شید تایبه‌ت به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌شڵێت: جوتیاران زۆربه‌یان گه‌نم و جۆكهیان به ده‌رمانی مێشووله رشاندووه تا له‌و زه‌ره‌رو زیانه زۆره دووربكه‌ونه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و هاوكاری نه‌كردنی جوتیاران له لایه‌ن كه‌رتی كشتووكاڵه‌وه ئه‌و نه‌خۆشییه وه‌كو پێویست چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و بووه‌ته هۆكاری فه‌وتانی رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نم و جۆی ده‌ڤه‌ره‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه "عومه‌ر عه‌بدولڵا" لێپرسراوی هۆبه‌ی پاراستنی رووه‌ك له كشتوكالی پشده‌ر به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك و هۆبه‌ی پاراستنی رووه‌ك له ده‌ڤه‌ره‌كه ته‌نها رێنمایی و ئاگاداری جوتیارانمان كردوه له و مێشووله و كرمه زیان به‌خشانه.
گوتیشی: به هۆی قه‌یرانی دارایی نه‌مانتوانیوه ده‌رمان و په‌ین دابین بكه‌ین بۆ جوتیاران.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ساڵانه زیاتر له 30هه‌زار تۆن گه‌نم و جۆی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.