سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل رایده‌گه‌ێنێ، پێویسته به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بهێنرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران ، چونكه ئه‌و وڵاته سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی تیرۆره له جیهاندا.
بنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له قودس گوتی : ده‌بێت به‌رپه‌رچی تیرۆر و تیرۆریستان بده‌ینه‌وه له هه‌ر كوێیه‌ك بن و ده‌بێت به‌ره‌نگاری ئه‌و ڕژێمانه ببینه‌وه كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن له هه‌ر شوێنێك بن.
گوتیشی : ڕژێمی سه‌ره‌كی پشتیوانیكهر له تیرۆر له جیهان و ناوچه‌كه‌دا ئێرانه، ده‌بێت دوژمنكارییه به‌رفراوانه‌كانی ئێران ڕابگرین و دڵنیا ببینه‌وه له‌وه‌ی ئێران چه‌كی ناوه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ فرانس پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.