مه‌لا به‌ختیار به به‌رهه‌م ساڵح راده‌گه‌ێنێ، هه‌تا له حكومه‌ت بووی، پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی هاووڵاتی‌و كۆمپانیاكانت سه‌رفكرد، له‌ناو یه‌كێتیش، ته‌نها له‌به‌ر مه‌زنخوازێتی خۆت، جیابوونه‌وه‌ت سه‌پاندو له‌به‌غداش به‌رده‌وام خه‌ریكی ئه‌وه‌یت، كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غداد، چاره‌سه‌ر نه‌كرێ.
مه‌لا به‌ختیار له وتارێكیدا كه له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح نووسیویه‌تی ده‌ڵێ:كه له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لابرای، له‌ناخی خۆتدا بڕیاری جیابونه‌وه‌ت دا. هه‌ربۆیه، له بوونی (مام جه‌لال)یشدا.. (7) دانه مانگ نه‌هاتیته كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی. ئه‌وسا تێتگه‌یشتبوم ئاڕاسته‌ی جیابوونه‌وه‌ت هه‌یه. بیرته، (3) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌ماڵی كاك كۆسره‌تدا، به‌به‌رچاوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێموتی: تۆ له‌یه‌كێتی جیاده‌بیته‌وه، پێتناخۆشبوو، به‌ڵام من دڵنیا بوم له‌بۆچوونه‌كه‌ی خۆم. ئه‌وه‌تا بۆچوونه‌كه‌ت هێنایه‌دی!
كه له‌مه‌كته‌بی سیاسیش پێت نه‌كرا، بڕیاری زۆرینه وه‌ربگریت بۆ سه‌رۆكی كۆمار، ویژدانت هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان ئه‌وسا نه‌ته‌قێته‌وه، به‌نده پێشنیازم كرد، له‌ناو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌ناو كاندیده‌كاندا بكرێ، جه‌نابت زۆرت پێخۆش بوو.. چونكه باوه‌ڕت وا بوو، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌به‌یته‌وه. به‌ڵام كه به‌رێز سه‌رۆك كۆمار لێیبردیته‌وه، ته‌حه‌مولی ئه‌نجامه‌كه‌یت نه‌كردو ئیتر، ژێربه‌ژێر كه‌وتیته جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ی جیابونه‌وه له‌یه‌كێتی، كه ده‌مێك بوو له‌هزری خۆتدا بڕیارت لێدابوو.
مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێ: جه‌نابت! ته‌حه‌مولی دوو بڕیارت نه‌كرد، هه‌ڵچوی؛ بڕیاری یه‌كه‌م: كه له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لابرایت مام لایبردیت، خۆشت باش ده‌زانی بۆچی لایبردیت، من دژی لابردنیشت بووم، به‌ڵام زانیارییه‌كانی لای مام، له‌سه‌رت، كه چیت كردووه دژی مام لای سوننه‌كان، لای سعودیه‌كان‌و لای ده‌وڵه‌تانی تر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌خولی دوه‌مدا مام نه‌كرێته‌وه سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وه‌نده زۆر بوون، تازه، به‌قسه‌ی من‌و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی وه‌كو من بیریان ده‌كرده‌وه، كه له‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بمێنیته‌وه، تازه مام وای ناسیبویت، به‌قسه‌ی ئێمه‌مانان، پاشگه‌ز نه‌ده‌بوه‌وه.
بڕیاری دووه‌میشت: كه هه‌ڵبژاردنی ناو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان دۆڕابوی، وتبوت: خۆم ده‌زانم چی له یه‌كێتی‌و له‌ماڵی مام جه‌لالیش ده‌كه‌م.. هه‌ر واشت كردووه. له‌لایه‌كه‌وه، هه‌تا له حكومه‌ت بووی، پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی هاووڵاتی‌و كۆمپانیاكانت سه‌رفكرد، هه‌تا له‌ژێر باری قه‌رزێكی بێڕاده حكومه‌ت بده‌یته‌وه به نێچیرڤان‌و قوباد.
له‌ناو یه‌كێتیش، ته‌نها له‌به‌ر مه‌زنخوازێتی خۆت، جیابونه‌وه‌ت سه‌پاندو له‌به‌غداش به‌رده‌وام خه‌ریكی ئه‌وه‌یت، كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غداد، چاره‌سه‌ر نه‌كرێ. به‌ڵێ جه‌ناب!
سه‌رچاوه: چاو‌دێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.