Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 06:24

ده‌زگاى میدیاى خه‌ندان پیاوێکى عه‌ره‌بى تونسى ده‌که‌ن به‌ مامۆستا له‌ هه‌ولێر

له‌ به‌رامبه‌ردا متمانه‌ى ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ بۆ خوێنه‌ران ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیار
کوردستان TV
#7
100%

وه‌ك بانگه‌شه‌ى پێشوه‌خته‌ى ناراسته‌وخۆ ده‌زگاى میدیایى خه‌ندانى دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح وێنه‌یه‌كیان له‌ مالپه‌ڕى فه‌رمى و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى خۆیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ یه‌كێكه‌ له‌و موچه‌خۆرانه‌ى كه‌ به‌ر توندو تیژییه‌كانى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌وتووه‌

به‌ گوێره‌ى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ به‌ ڵێڵى تۆماركرابوو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌كاتى خۆپێشاندانه‌كانى مووچه‌خۆرانى هه‌ولێر، یه‌ كێك له‌ و كه‌سانه‌ى به‌ر توندو تیژییه‌كانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌وێت ئه‌و پیاوه‌ پیره‌یه‌ ، هه‌ردواى چه‌ند سه‌عاتێك ناره‌زایى زۆرى ئه‌و دیمه‌نه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ئاسایشى هه‌ولێریش كه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كات

رۆژى دواتر وێنه‌ی پیره‌ پیاوێكى 70بۆ80 ساڵ سه‌رو مل هه‌ڵپێچراوه‌ له‌  ماڵپه‌ڕى خه‌ندانى دكتۆر به‌رهه‌م به‌ گرافیك ده‌ستكارى كراو بڵاو كرایه‌وه‌ و زۆرێك له‌ به‌ كار هێنه‌رانى تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و وێنه‌یان لاى خۆیان دووباره‌ بڵاو كردبووه‌ گوایه‌ هه‌مان مامۆستایه‌ كه‌ به‌ر توندو تیژى هێزه‌كان كه‌وتووه‌

دواى چه‌ند سه‌عاتێك چالاكوانان راستى ئه‌و وێنه‌یه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ پیاوێكى عه‌ره‌بى تونیسیه‌ له‌ناو دووكانێكى فۆتۆكۆپى وێنه‌ى ڤیدیۆى تۆماركراوه‌ و لێدراوه‌ ،به‌مه‌ش ماڵپه‌رى خه‌ندان وێنه‌كه‌ ده‌سرێته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا متمانه‌ى ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ بۆ خوێنه‌ران ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیار و ره‌خنه‌ى زۆرى لێ ده‌گرن كه‌ خه‌ندان به‌ هه‌واى تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ مه‌رامى پرۆپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن بابه‌تى چه‌واشه‌كارى بڵاو ده‌كاته‌وه‌

tunis

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.