هادى عامری، ئه‌میندارى رێكخراوى به‌در و سه‌ركرده له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، 5 هه‌زار و 600 پارچه چه‌كى به‌سه‌ر دانیشتووانى پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین و دیاله بۆ "كڕینی ده‌نگ " دابه‌ش كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رۆژی یه‌كشه‌ممه 25/ 3/ 2018 ڕای گه‌یاند، هادى عامری، ئه‌میندارى رێكخراوى به‌در و سه‌ركرده له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، 5 هه‌زار و 600 پارچه چه‌كى به‌سه‌ر دانیشتووانى پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین و دیاله بۆ "كڕینی ده‌نگ " دابه‌ش كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانى بۆ میدیا عێراقییه‌كان، ڕای گه‌یاندووه، ئه‌و 5 هه‌زار و 600 پارچه چه‌كه‌ى هادى عامری دابه‌شی كردوون، چه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆن.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له پشكى ڕێكخراوى به‌دره، كه عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش له‌لایه‌ن قاسم ئه‌عره‌جی، به‌ڕێوه ده‌برێت. به‌پێی گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه، عامرى به‌و كاره‌ى، ئه‌عره‌جی تووشى شه‌رمه‌زاریی كردووه.
عامری، یه‌كێكه له‌سه‌ركرده نزیكه‌كانى ئێران و له خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، ڕۆڵى باڵاى له داگیركردنى كه‌ركووك و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ باڵێكى یه‌كێتی بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: گوڵان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.