Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 20:38

سه‌لاح ده‌لۆ: بارود دۆخی ئێستای که‌رکووک کاتیه‌ و تێده‌په‌ڕێت

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر حەشدی شەعبی كه‌ركووكی داگیركرد
کوردستان TV
#7
100%


پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ دۆخی ئێستای كه‌ركووك كاتییه‌.

ئه‌مرۆ له‌ دیدارێكی نێوان سه‌لاح ده‌لۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو كاروان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی شیوعی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باسیان له‌ دوایین بارۆدخی كه‌ركووك و داگیركردنی شاره‌كه‌ و زوڵم و سته‌می هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ خه‌ڵكی كوردی شاره‌كه‌ كرد.

هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای كه‌ركووك كاتیه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ نامێنێت و ئاڵو گۆڕی زۆر له‌و ناوچانه‌ رووده‌دات.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه‌ سووتاند.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.