سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بۆ شنگال گوتی: "ده‌كرێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌وباره‌وه له عێراقه‌وه به‌رپرسێك دێته توركیا. هیوادارین، حكوومه‌تی ناوه‌ند ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌واتای خۆی له شنگال ئه‌نجامبدات. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ركه‌وتن له‌مه‌دا، با دیداره دووقۆڵییه‌كانمان ئه‌نجامبده‌ین. ئێمه شنگالیشمان زۆر پێ قبووڵ ناكرێت.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك و به‌ر له ده‌سپێكردنی گه‌شته‌كه‌ی بۆ بولگاریا رایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌ی تیله‌رسندا بۆ توركیا پێشنیازی ئه‌وه‌ی كرد پێكه‌وه ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی منبج بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه نیازی چوونه ئه‌و ناوچانه‌مان نییه، له‌وێ په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ده‌رده‌كه‌ین، بیركردنه‌وه‌ی ئێمه له‌وباره‌یه‌وه روون و ئاشكرایه، ئێمه ده‌ڵێین به دڵنیاییه‌وه ناتوانین وه‌ك هێزێکی داگیركا‌ر له‌وێ بین.
خاوه‌نی ئه‌و ناوچانه عه‌ره‌بن و ئێمه ناوچه‌كان راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه و هاوكاریان ده‌بین.
ئه‌ردۆغان گوتیشی، رێگه‌ناده‌ین هێزه جیهانییه‌كان كه باش له نیازیان شاره‌زاین، رێگربن له به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كه مافی خۆیه‌تی.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی شنگاله‌وه دوا و ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ كاربه‌ده‌ستێك له‌و باره‌یه‌وه له عێراقه‌وه سه‌ردانی توركیا ده‌كات و ئێمه چاودێری دۆخی شنگال ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كات و په‌كه‌كه له‌وێ ده‌رنه‌كات، خۆمان ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستپێده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.