سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله رایده‌گه‌ێنێ، هیچ هێزێكی توركیا داخیلی رۆژئاوای دیجله نه‌بوونه.
بابه‌كر زێباری، سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هێشتا هیچ جموجۆڵێكی سوپای توركیا نییه‌و هێشتا شنگال هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌په‌شه له نێو شنگالدان.
گوتیشی: به‌شێك له هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال چوونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی به ناوی پاراستنی شنگاله(یه‌په‌شه) هێشتا له نێو شنگالدان، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌راوكێی له‌لای خه‌ڵكه‌كه دروست كردووه‌و ده‌یانه‌وێ شاره‌كه جێبهێڵن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.