Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 10:07

شاخه‌وان عه‌بدولڵا: بۆ سه‌لیم شوشکه‌یى و کاوه‌ محه‌مه‌د ئیشى ئێوه‌ له‌به‌غدایه‌، بڕۆن له‌به‌غدا شه‌قامێک دابخه‌ن

له‌پێناو ده‌ستكه‌وتى حزبى بۆخۆیان و له‌ساته‌ وه‌خته‌كانى نزیك بوونه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

دواى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو له‌لایه‌ن مامۆستایان و پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى،خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ردوو توێژ ده‌ستى لایه‌نى سیاسى كه‌وته‌ ناوى له‌پێناو ده‌ستكه‌وتى حزبى بۆخۆیان و  له‌ساته‌ وه‌خته‌كانى نزیك بوونه‌وه‌ینه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان .

 له‌پاڵ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌لیم شوشكه‌یی له‌لیستى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ، كاوه‌ محه‌مه‌د له‌بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارییان كرد له‌ڕێبه‌رایه‌تى كردنى خۆپیشاندانه‌كان و له‌ووتنه‌وه‌ى دروشمى جیاجیا له‌پاڵ خۆپیشانده‌ران.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند : پێم سه‌یره‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجومه‌ن كه‌نوێنه‌رى كوردن نایه‌ن له‌به‌غدا داواى مافى كورد بكه‌ن له‌حه‌یده‌ر عه‌بادى شه‌قامێك دابخه‌ن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دێن له‌هه‌ولێر و سلێمانى بۆ ده‌ستكه‌وتى حزبى خۆیان به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن ، من ده‌پرسم له‌و ئه‌ندامانه‌ چوار ساڵه‌ له‌به‌غدان بۆ ده‌نگتان نیه‌ داواى مافى كورد بكه‌ن له‌به‌غدا بۆچى له‌ئێستادا دێن له‌هه‌ولێر به‌شدارى خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له‌كاتێك كارى ئێوه‌ له‌به‌غدایه‌ .

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ڕاشیگه‌یاندكارێكى دیكه‌ى ئه‌و براده‌رانه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان لێدوان دژ به‌ هه‌رێمى كوردستان بده‌ن و ئه‌و ره‌فتارانه‌ش هیچ خزمه‌تێك به‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ناكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سود به‌ نه‌یارانى كوردستان ده‌گه‌ێنێت 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.