Erbil 15°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:23

نایک ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ نێیمار دابین ده‌کات له‌ئه‌گه‌رى باشترینى جیهان و پاڵه‌وانى بوونى له‌مۆندیال

نێیمار ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلیه‌كه‌ له‌2011 وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌گرێبه‌ستێك ڵه‌گه‌ڵ نایك
کوردستان TV
100%


نێیمار ئه‌ستێره‌ى لاوى به‌ڕازیل، ناوێكى دیارله‌ئێستاى تۆپی پێ كه‌له‌ڕیزى یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا یارى ده‌كات پێشووتر له‌ڕیزى یانه‌ى بارسێلۆنا ، ئێستاش له‌پاریس سانجێرمانه‌ ، وه‌باس له‌نزیك بوونه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌كرێت له‌چوونى بۆ ڕیاڵ مه‌درید له‌هاوینه‌دا .
نێیمارى به‌ڕازیلى به‌و گرێبه‌سته‌ى هه‌یه‌تى ڵه‌گه‌ڵ كۆمپانیاى نایك تایبه‌ت به‌كه‌ل و په‌لى وه‌رزشى ، كه‌نێیمار په‌یوه‌ست بێت به‌نایك وه‌كۆمپانیاى ناوبراویش له‌به‌رامبه‌ر به‌و گرێبه‌سته‌ى ڵه‌گه‌ڵى ئه‌نجام داوه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك پێش كه‌ش ده‌كات به‌نێیمار .

كۆمپانیه‌كه‌ له‌ئێستادا بۆ نێیمار ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ئه‌گه‌رى باشترینى جیهانتان له‌به‌ده‌ست هێنانى خه‌ڵاتى باڵۆن دۆر ئه‌وا بڕی ملیۆنێك دۆلار پێش كه‌شت ده‌كرێت ، له‌ئه‌گه‌رى پاڵه‌وانى بوونتان له‌جامى جیهانى ڕووسیا ئه‌وا بڕى  ٣٦ ھەزار پاوەند پێشكه‌شت ده‌كرێت

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.