رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی چاپی توركیا له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تیی كه گۆرانیبێژێكی ئافره‌تی تورك به تاوانی سووكایه‌تیی به ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌م وڵاته‌وه سزای 10 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه خاتوو زوحه‌ل ئۆلجای گۆرانیبێژ به‌وه تاوانباره كه تێكستی یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی گۆڕیوه و ناوی ئه‌ردۆغانی تێدا گونجاندووه و سووكایه‌تیی پێی كردووه و هاوكاتیش به جوڵه‌كانی ده‌ستی خۆی سووكایه‌تیی به سه‌رۆك كۆماری توركیا كردووه.
له ڤیدیۆ تۆماركراوه‌كانی ئه‌و گۆرانیبێژه‌دا ئه‌وه ده‌بیسرێت كه: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه‌سێكی ناوئاخن به‌تاڵ و سه‌رتاسه‌ر درۆیه.
به‌ڵام ئه‌م خاتوونه له دادگادا بۆ به‌رگریی له خۆی، ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه سووكایه‌تیی به سه‌رۆك كۆمار كردبێت و وتوویه‌تیی كه ناوی ئه‌رۆدغانی بۆ هاوسه‌نگ كردنی سه‌روای تێكستی گۆرانییه‌كه داناوه و ئامانجی سووكایه‌تیی كردنی نه‌بووه.
خاتوو زوحه‌ل ئۆلجای هه‌روه‌ها له ساڵی 2010ـدا به تاوانی سووكایه‌تیی به به‌رپرسێكی خزمه‌تگوزاریی گشتی به بژاردنی بڕی 10600 لیره‌ی توركی سزادرابوو.
جێگه‌ی باسه كه له توركیا سووكایه‌تیی به سه‌رۆك كۆمار ئه‌گه‌ری هه‌یه تا 4 ساڵ سزای زیندانی به‌دواوه بێت.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.