Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 11:31

سزاى یه‌ک ساڵ و نیو به‌سه‌ر عوسمان بایده‌میردا سه‌پێندرا

بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پۆلیسی شارەوانی عانتاب بووه‌
کوردستان TV
100%

دادگای شاری عه‌نتاب، سزاى یه‌ك ساڵ و پێنج مانگ و نیوى به‌سه‌ر عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئۆرفا سەپاند.

دادگای عانتاب بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن" بە کارمەندی پۆلیسی شارەوانی عانتاب لە ساڵی 2012دا، ئەو سزایەی بەسەر بایده‌میردا سەپاندووە، کە ئەو کات سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەو شارە بووە. 

ساڵی رابردووش، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی تورکیا بەبڕی سێ هەزار و سەد دۆلاری ئەمەریکی سزای سەپاند بەسەر بایدەمیردا، دوای ئەوەی لەدانیشتنێکی پەرلەماندا باسی کوردستانی کرد، و لە وەڵامی جێگری سەرۆکی پەرلەماندا وتی "کوردستان لە دڵم دایە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.