جیا له ساڵانی پیشوو ، بۆ ئه‌مساڵ هه‌ردوو كچه گۆرانیبێژی میللی " سارا و خه‌نده " كه خوشكی یه‌كترن ،هیچ به‌شدارییه‌كیان له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز و به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا نه‌بوو .
عه‌لی به‌كر باوكی ئه‌م دوو گۆرانیبێژه ئاشكرایده‌كات به هۆی خراپی بارودۆخی هه‌ردوو شاری كه‌ركوك و عه‌فرین له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا به‌شداری هیچ ئاهه‌نگ و به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیان نه‌كردووه .
ناوبرو وتیشی كاری هونه‌ری زۆریان له‌به‌رده‌سته ، هه‌روه‌ها تێكست و ئاوازی نوێی گۆرانیی ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كانی بیكه‌ن به گۆرانی ، به‌ڵام تا بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت و به‌ره‌و باشتر نه‌چێت ، ئاماده نین هیچ به‌رهه‌مێكی تازه بڵاوبكه‌نه‌وه .
هه‌ردوو خوشك سارا و خه‌نده نزیكه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت ده‌ستیان به‌كاری هونه‌ری میللی كردووه و له ئاهه‌نگ و دانیشته تایبه‌تییه‌كاندا گۆرانیی و به‌ند ده‌ڵێن كه له نێو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی باش و به‌رژاویان هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.