Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:32

حه‌مید عوسمان هۆکاری دواخستن و بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی کلیپی یاره‌که‌م ئاشکرا ده‌کات

بریاربوو له‌ شه‌وی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز بڵاوبكرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


دوای تۆماركردنی ڤیدیۆ كلیپی " یاره‌كه‌م " به‌ شیوه‌ی دوێت له‌ لایه‌ن هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند " حه‌مید عوسمان و په‌یوه‌ند جاف " ، بریاربوو له‌ شه‌وی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ڵام بڵاونه‌كرایه‌وه‌ .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گۆرانیبێژ " حه‌مید عوسمان " له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری  دواخستن و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی كلیپی " یاره‌كه‌م " ئاشكراده‌كات .

ناوبراو له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام هۆكاری بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی كلیپیه‌ تازه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌هۆی بارودۆخی خراپی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌یان دواخستووه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.