دوای ئەوەی دەیان سەربازی سەربازگەی سپایكەری لەچنگی گروپە چەكدارەكانی داعش رزگاركرد ، ئافره‌تێكی عێراقی به ناوی "عه‌لیه خه‌له‌ف سالح " نازناوی به‌هێزترین ئافره‌تی جیهانی پێده‌به‌خشرێت .
له راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتووه ( عه‌لیه خه‌له‌ف سالح ) ناسراو به دایكی قوسه‌ی ته‌مه‌ن 62 ساڵ ه دانیشتووی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین ، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 توانی به ده‌یان سه‌رباز له سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر رزگار بكات ، له‌و كاته‌ی ئه‌و سه‌ربازانه كه‌وتنه ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كانی داعش ، شایسته‌ی ئه‌وه‌بوو ئه‌و نازناوه‌ی پێببه‌خشرێت .
عه‌لیه له ساڵی 2014 توانی ( 58 ) سه‌ربازی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر رزگار بكات و دواتر به ناسنامه‌ی ته‌زویر ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان بكاته‌وه .
جێی باسه له ساڵی 2015 ئه‌م ئافره‌ته له لایه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه خه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقی پێشكه‌شكراو رێزێكی زۆریشی لێ‌نرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.