Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:58

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: رووسیا هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ئەوروپا

ئاڵۆزییەكانی نێوان رووسیا و بەریتانیا بەردەوامە
کوردستان TV
100%


ئاڵۆزییەكانی نێوان رووسیا و بەریتانیا بەردەوامە و ئەمڕۆ پێنجشەمه‌ش تیریزا مای، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند كە بە سەرانی یەكێتی ئەوروپا رادەگەیەنێت كە رووسیا تەنیا هەڕەشەیەك نییە بۆ سەر بەریتانیا، بەڵكو هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو یەكێتی ئەوروپا، ئەوەیش لە دوای هەوڵی كوشتنی سیخورێكی رووسیایی كە ئێستا لە بەریتانیا پەنا دراوە. 

ئاڵۆزییەكانی نێوان رووسیا و بەریتانیا لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێ كرد، كاتێك بەریتانیا پەنجەی تۆمەتی بۆ رووسیا درێژ كرد بەهۆی هەوڵی تیرۆركردنی سێرگی سكریپاڵ، ئەفسەری پێشووی هەواڵگریی رووسیا و كچەكەی لە ناوچەی سالزبێری لە بەریتانیا، كە ئەوان لە دۆخێكی سەختدان.

ئەمڕۆ تیریزا مای لەكاتی گەیشتنی بۆ بارەگەی یەكێتی ئەوروپا لە برووكسڵ لە بەلجیكا بۆ ئامادەبوونی لە لووتكەی یەكێتییەكە گوتی، رووسیا هێرشێكی قێزەون و سەرشێتانەی لەدژی شانشینی بەریتانیا ئەنجام داوە.

زیاتر گوتی، روونە كە هێرشەكەی رووسیا رێز لە سنوورەكان ناگرێت و ئەوەیشی لە سالزبێری رووی دا لە چوارچێوەی دەستدرێژییەكی رووسیا بوو بۆ سەر ئەوروپا و دراوسێكانی.

لەلایەكی ترەوە دیپلۆماتكاران ئاماژەیان كرد كە مای هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵپشتیی زیاتری ئەوروپا دەدات بۆ وەرگرتنی جموجۆڵی زیاتر لە بەرانبەر تۆڕەكانی سیخوڕیی رووسیا كە رەنگە ئەو جۆرە هێرشانە دووبارە بكەنەوە.

بەهۆی ئەو ئاڵۆزییەی لە نێوان هەردوو وڵات دروست بووە بەریتانیا 23 دیپلۆماتكاری رووسیای لە لەندەن دەركرد و بایكۆتی وڵاتەكەیشی بۆ جامی جیهانی بۆ تۆپی پێ راگەیاند كە ئەم هاوینەی لە مۆسكۆ بەڕێوە دەچێت، لای خۆیەوە مۆسكۆ بە هاوشێوەی 23 دیپلۆماتكاری بەریتانیایی لە مۆسكۆ دەركرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.