Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:25

ئەڵمانیا و هۆڵەندا له‌مه‌ڕ عه‌فرین ره‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى تورکیا ده‌که‌ن

ئەڵمانیا و هۆڵەندا: پێویستە تورکیا پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت
کوردستان TV
100%

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و هۆڵەندا دەربارەی رەوشی عەفرین قسەیانکرد و رایانگەیاند، پێویستە تورکیا پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت. 

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا هۆڵەندییەکەی رایگەیاند، بەرپرسانی ئەڵمانیا روونیانکردووەتەوە کە لەگەڵ ئەو هەنگاوانەدا نین حکومەتی تورکیا لە بابەتی عەفریندا دەیاننێت. 

ستێف بلۆک، وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداش تیشکی خستە سەر خراپی رەوشی هەرێمی عەفرین بەشێوەیەکی گشتی و شارەکە بەشێوەیەکی تایبەتی لەم چەند رۆژەی دواییدا. 

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، نزیکەی 100 هەزار کەس لە ناوچە گوندنشینەکانی هەرێمی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان گیریان خواردووە و پێویستییەکی زۆریان بە یارمەتی مرۆیی هەیە. 

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: "ئێستا، راگەیێندراویش لەلایەن هاوکارە تورکییەکانمانەوە هەن، کە ئاماژەیان بەوە کردووە ئەمە تەنیا مانەوەیەکی کاتییە لەناو عەفرین و دەورووبەریدا. ئێستا ئێمە بەوردی چاودێری ئەمە دەکەین و لەسەر بنچینەی ئەوەش کە پێشهاتەکان چۆن دەبن، دەگەینە ئەنجام و بڕیار دەدەین. بەڵام روونە کە حکومەتی ئەڵمانیا، لە کاتی قسەکردن لە سەر راگەیاندنی حکومەتی راوێژکاردا، پێموایە روونیکردەوە کە ئێمە لەگەڵ کارەکانی لایەنی تورکیادا نین لە بابەتی عەفریندا". 

ستێف بلۆک، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا هەروەها گوتی: "ئەوەی راستی بێت ئێمە دەربارەی رەوشی نیگەرانکەری عەفرین و پێداویستی مرۆیی ئەوێ قسەمانکرد و هەردووکیشمان ئەو بیروڕایەمان هەیە کە دەبێت تورکیا بە پابەندیە نێودەوڵەتییەکانیەوە پابەندبێت. بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشیش هەیە کە دەبێت وەستاندن هەبێت، بەڵام سووریا و تورکیا پابەندی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش نین". 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.