Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 20:24

هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌کان

شاندێكی ئه‌مریكی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

بریاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی ئه‌مریكی سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێر بكات بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ دابڕاێندراوه‌كان بڵاوه‌ پێ بكرێنه‌وه‌.

مزاحم ئه‌لحوه‌یت، سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا به‌ رادیۆی سه‌وای راگه‌یاندووه‌: هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ته‌ك هێزه‌كانی ئیتیحادی له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، سه‌ردانی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات.

به‌ گوته‌ی ئه‌لحوه‌یت رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ پێشتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستی داعش رزگار كردووه‌و توانیویه‌تی ناوچه‌كانیش بپارێزێ، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش له‌ غیابی پێشمه‌رگه‌، تاوانی جۆراوجۆر ده‌رحه‌ق به‌ هاووڵاتیانی سڤێلی ئه‌و ناوچانه‌ كراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ نوێنه‌رانی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گفتوگۆیان له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ كردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ لێی كشاونه‌ته‌وه‌.

پێشبینی ئه‌وه‌شیكردووه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ ژوورێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێر به‌ سه‌رپه‌رشتی راوێژكارانی ئه‌مریكی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی عێراق له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان پێكبهێنرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.