لە یەكەم رۆژی نەورۆزدا، چەكدارانی حەشدی شیعی، كە لە ڕێگەی گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەرەوە دەستیان بەسەر شاری كەركووكدا گرتووە، بەنێو سەیرانگاكانی كەركووكدا دەگەڕان و ئاڵای كوردستانیان لە خەڵك دەسەند.
ئەم هەڵمەتەی دوێنێ چەكدارانی حەشد، كە لە نێو سەیرانگاكانی كەركووك ئەنجامیان داوە و ئاڵای كوردستانیان لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەكانی هاووڵاتییان داگرتووە.
دوابەدوای سوكایەتییەكانی رۆژی 20ـی ئهم مانگه لهكاتی ههڵكردنی ئاڵای كوردستان دێت، كە حەشد لەبەردەم چەكدارەكانی گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر، بەرانبەر هاووڵاتیانی كەركووك ئەنجامیان دا.
ئێوارەی رۆژی 20ـی ئهم مانگه بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە و لەسەر هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركووك، زۆرترین سووكایەتی بە هاووڵاتیانی كورد لە كەركووك كراوە و بە لێدان و هێرشكردن ئاڵاكانی كوردستانیان لە خەڵك دەستاند.
لەمبارەیەوە چەندین ڤیدیۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كرانەوە و هاووڵاتیانی كورد لە كەركووك و شارەكانی تری هەرێمی كوردستان بە توندی رەخنەیان لەم هەڵسوكەوتە شۆڤێنییانەی چەكدار و میلیشیاكانی كەركووك گرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.