Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:11

مه‌ولود چاوشئۆغڵو: له‌وانه‌یه‌ شه‌وێک له‌ ناکاو بێین

شنگال و قه‌ندیل و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ی لێیه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌ێنێ،  قسه‌كه‌ی سه‌ركۆمار كه‌ ده‌ڵێت :له‌وانه‌یه‌ شه‌وێك له‌ ناكاو بێین، شنگال و قه‌ندیل و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ یه‌په‌گه‌وپه‌كه‌كه‌ی لێیه‌.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بووه‌ میوانی دێسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، روونكردنه‌وه‌ی دا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی دایه‌وه‌.

چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت ده‌نگۆكانی تاڵانكاری له‌ عه‌فرین رایگه‌یاند: ناكرێ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان یان سوپای سووریای ئازاد و هیچ كه‌سێك وه‌ك په‌كه‌كه‌ی لێ بێ، كه‌س رێگه‌ به‌وه‌ نادات.

له‌باره‌ی منبجیشه‌وه‌ گوتی: ئه‌گه‌ر پلانه‌كه‌ی (منبج) جێبه‌جێ نه‌كرێ، پێویسته‌ تیرۆریستان له‌وێ له‌ناو ببرێن. دوای ده‌رچوونی یه‌په‌گه‌ له‌ منبج، ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه‌ دیاریی ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها گوتی: قسه‌كه‌ی سه‌ركۆمار كه‌ ده‌ڵێت : له‌وانه‌یه‌ شه‌وێك له‌ ناكاو بێین' شنگال و قه‌ندیل و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ یه‌په‌گه‌، په‌كه‌كه‌ی لێیه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامده‌ده‌ن و رایگه‌یاند: پێمانوایه‌ تره‌مپ خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكاته‌وه‌. به‌ڵام پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌مێك زیاتر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سیستمه‌كه‌دا هه‌بێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.