Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:26

به‌ڤیدیۆ.. چرکه‌ ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی سوپای تورکیا

چه‌ند سه‌ربازێك كوژراون
کوردستان TV
100%

شه‌ڕڤانان گرته‌ ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ توانیویانه‌ له‌ به‌رواری 21-3-2018 له‌ ناحیه‌ی بلبلێ كرده‌وه‌یه‌كی جۆری ئه‌نجام بده‌ن و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای توركیاو هاوكارانیان بته‌قێننه‌وه‌.

له‌كرده‌وه‌كه‌دا ژماره‌ی كوژراوان رانه‌گه‌ینراوه‌، به‌ڵام له‌ گرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ چه‌ند سه‌ربازێك له‌ چوارده‌وری ئۆتۆمبێله‌كه‌دا وه‌ستاون.

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سوپای توركیا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چووه‌ نێو شاری عه‌فرین و شاره‌كه‌ی داگیركرد،چاودێرانی سیاسی بواری سوریاش پێیان وایه‌ پێده‌چێت رێككه‌وتنی پێش وه‌خته‌ بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی شاره‌كه‌ كرابێت،ئه‌گه‌رنا شاره‌كه‌ ئاوا به‌ ئاسانی نه‌ده‌كه‌وت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌:anha

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.