Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:00

کوێت هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران دروست بکات

له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوه‌رنه‌دانه‌ كاروباری وڵات و به‌كارنه‌هێنانی هێز
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت رایده‌گه‌ێنێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئێران دروست بكه‌ین.

سه‌باح خالید حه‌مه‌د سه‌باح، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت له‌ كۆتایی كۆڕبه‌ندی وه‌به‌رهێنانی ٢٠١٨ی كوێت رایگه‌یاند: هاوشێوه‌ی رابردوو كوێت ئێستاش هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئێران دروست بكات له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستوه‌رنه‌دانه‌ كاروباری وڵات و به‌كارنه‌هێنانی هێز، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌شێك بڕه‌خسێنین بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌ هه‌موو بوارێكدا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت به‌ پێویستیشی زانی  كه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به‌ رێگاچاره‌ی سیاسی بخاته‌ گه‌ڕو گوتیشی، كاتی سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی سووریا هاتووه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.