Erbil 31°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:49

لەپارێزگای دهۆک کەسێک سێ کەس دەکاتە قوربانی

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانی
کوردستان TV
#7
100%


لەپارێزگای دهۆک رووداوێکی کوشتن روویداوە کەسێک هێرش دەکاتە سەرماڵێک لەئەنجامی هێرشەکە ژن و مێردیک دەکوژرێت هەروەها بۆکی خۆشی بەسەختی بریندار دەکات.

هێمن سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی پولیسی دهۆک راگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە کەسێک لەقەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک هێرش دەکاتە سەرماڵێک ژن و میردێک دەکوژرێت و هەروەها کچێکیش کە کچەکە بووکی کەسە هێرشکارەکەیە بەسەختی بریندار دەکات.

هەوەها هێمن سلێمان ئاشکراشی کرد، کێشەکە لەبەر ئەوەبووە پێشتر کێشە دروست بووە بووکەکە گەراوتەوە ماڵی دایکی دوای ئەوە خەزوری بووکەکە دێتە سەرماڵی ئەوان بە چەکی کڵاشینکوف کارەکە ئەنجام دەدات.

وته‌بێژی‌ پۆلیسی دهۆك ده‌شڵێت: هێزه‌كانی‌ پۆلیسی په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رووداوه‌كه‌ كردۆته‌وه‌ و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن به‌ گوێره‌ی‌ مادده‌ی 406 له‌ یاسایی سزادان بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ركراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.