Erbil 31°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:49

له‌ دوو رووداوی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێل خۆی دەکات بەناو گه‌شتیاران

ڕێگای بەرزنجە - چەناخچیان و هه‌ولێر- پیرمام
کوردستان TV
#7
100%


ڕێگای بەرزنجە - چەناخچیان لەكاتی گەشتدا ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكات بەناو خێزانێكدا قوربانی لێكەوتەوە، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ لە رێگای پیرمام - هەولێر ئۆتۆمبێلێک باوک و کوڕێک دەشێلێت و یەکێکیان گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای بەرزنجە - چەناخچیان و لەئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستداو دوانی دیكە برینداربوون و دەشڵێت: ئۆتۆمبێلەكە خۆی كردووە بەناو خێزانێكدا كە بۆ گەشت و سەیران لەو شوێنە دانیشتون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تێیدا هاتووە: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ 21ی 3، لەسەر ڕێگای بەرزنجە - چەناخچیان و لەئەنجامی ڕوداوێكی هاتووچۆ، كەسێك گیانی لەدەستداو دوانی دیكە برینداربوون، پاش گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس، دەركەوت كە ئۆتۆمبێلێك لەجۆری بیجۆ، خۆی كردووە بەناو خێزانێكدا كە بۆ گەشت و سەیران لەو شوێنە دانیشتون.

ئاماژە بەوەشدەدەن كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كە ناوی(ئ.ل.ئ) لەدایكبوی 1988، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە دەستگیكراوەو لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەندە، لەلایەن بەشی پۆلیسی سەیدسادقیشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەی زیاتر بەردەوامە.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ لە رێگای پیرمام - هەولێر ئۆتۆمبێلێک باوک و کوڕێک دەشێلێت و یەکێکیان گیانیان لەدەستدا.

ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (تۆیۆتا لاندکرۆزە)  لە رێگای پیرمام - هەولێر  باوک و کوڕێکی بە سەختی شێلاوە، لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەو دیکەش بەسەختی بریندارە.

لە نزیک خانزاد شۆفێرێک بەپێچەوانەی رێنماییەکان لە شوێنێک سووڕانەوەی کردووە، شۆفێری تۆیۆتا لاندکرۆزەکەش خۆی لەو ئۆتۆمبێلە لاداوە، لە ئەنجامدا باوک و کوڕێکی شێلاوە، کە تاوەکو ئێستا نازانرێ کامیان گیانیان لەدەستداوە.

بەگوتەی شایەتحاڵەکان شۆفێرەکە ویستوویەتی هەڵبێت، بەڵام خەڵک رێگرییان لێکردووە تاوەکو هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستگیریان کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.