Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 01:50

میسى گه‌ر نه‌بینه‌ پاڵه‌وانى مۆندیال واز له‌یارى نێو ده‌وڵه‌تى دێنم

میسى ڕایگه‌یاند هه‌میشه‌ بۆم به‌ئازار بووه‌ له‌وكاتانه‌ كه‌نه‌مان توانیوه‌ نازناوه‌كه‌ ببه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌ستێره‌ى ئه‌رژه‌نتینى لیۆنێل میسى له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌كان ، له‌باره‌ى به‌شدارییان له‌مۆندیالى ڕووسیا چى ده‌توانێ بۆ وڵاته‌كه‌ى بكات له‌م بۆنه‌ وه‌رزشیه‌ جیهانیه‌ ، میسی له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند : گه‌ر ئه‌مجاره‌ نه‌توانم كارێك بكه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین له‌پاڵه‌وانى بوونمان له‌جامى جیهانى 2018ى ڕووسیا ئه‌وا دوای ئه‌و كاته‌ واز له‌یارى نێوده‌وڵه‌تى دێنم ڵه‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌م . میسى ڕایگه‌یاند هه‌میشه‌ بۆم به‌ئازار بووه‌ له‌وكاتانه‌ كه‌نه‌مان توانیوه‌ نازناوه‌كه‌ ببه‌ینه‌وه‌ ، تایبه‌ت له‌مۆندیالى 2014 كاتێك شكستمان هێنا له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوه‌كه‌ زۆر به‌ئازار و ناخ هه‌ژێن بوو زۆریش كاریگه‌رى كرده‌ سه‌رم و ده‌گریام ، هیوا ده‌خوازین له‌هه‌وڵه‌كانى ئه‌مجاره‌مان بتوانین نازناوه‌كه‌ بۆ وڵات به‌ده‌ست بهێنین له‌ئه‌گه‌ڕى ڕوونه‌دانى پاڵه‌وانى بوونمان ئه‌وا بڕیام واز هێنانه‌ له‌یارى كردن بۆ وڵاته‌كه‌م . 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.