گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا لە ئاوی دوكان خنكاوە و دواتر تەرمەكەی دەرهێنراوە ، لهلایهكی دیكهشهوه لەسەیرانگایەكی هەولێر گەنجێك لەناو ئاودا خنكا.
ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز گەنجێك لە ئاوی دوكان خنكا و تا ئێستاش تەرمی ئەو گەنجە نەناسراوەتەوە.
لهم بارهیهوه پۆلیسی دوكان ڕایگەیاند، تەرمی گەنجەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە بۆ لێكۆڵینەوە، بەڵام تا ئێستا تەرمەكە نەناسراوەتەوە.
ئەمڕۆ لەسەیرانگایەكی هەولێر، گەنجێك لەناو ئاودا خنكا، ئەمە لەكاتێكدا
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ لەسەیرانگای (شێخ توراب) گەنجێكی تەمەن (26) ساڵ بەناوی (هەرێم فاروق) كە دانیشتووی كۆمەڵگەی سێبیران بووە، خنكاوە.
ساڵانە لەكاتی گەشت و سەیراندا لە دەریاچەی دوكان چەندان كەس بەهۆی مەلەكردنەوە دەخنكێن و زۆرجاریش تیمەكانی فریاكەوتن ناتوانن هاووڵاتییان رزگار بكەن، لەكاتێكدا مەلەكردن لە دەریاچەی دوكان قەدەغەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.