Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:50

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: کوژراو بریندارێکى زۆر له‌ عه‌فرین هه‌یه‌ و به‌ هه‌زاران که‌سیش ئاواره‌ بوونه‌

زه‌ید ڕه‌عد ئه‌لحوسه‌ین به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوى مافى مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: كوژراو بریندارێكى زۆر له‌ عه‌فرین هه‌یه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌سیش ئاواره‌ بوونه‌
کوردستان TV
100%

زه‌ید ڕه‌عد ئه‌لحوسه‌ین به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوى مافى مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ كوژراو بریندارێكى زۆرى مه‌ده‌نى له‌ عه‌فرین هه‌یه‌.

زه‌ید ڕه‌عد ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆكه‌كان و بۆمباران كردن و هێرشه‌كانى توركیا به‌ هه‌ماهه‌نگى هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرین هه‌زاران كه‌س بریندار و ئاواره‌ بوون و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هاووڵاتیانى سڤیل كوژراون.

ئه‌لحوسین هه‌روه‌ها له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س له‌ ناوه‌ندى عه‌فرین ماونه‌ته‌وه‌ و تاكه‌ نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه‌ش به‌هۆى بۆردومانى سوپاى توركیاوه‌ خاپوور بووه‌ و ئێستا شاره‌كه‌ بێ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و خه‌ڵكى پێویستى به‌ ده‌رمانى و شوێنى چاره‌سه‌ركردنه‌، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ى ئاوى شاره‌كه‌ هه‌ر به‌ هۆكارى بۆردوومانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ تێكچووه‌ شاره‌كه‌ ڕووبه‌رووى قه‌یرانى ئاویش بووه‌ته‌وه‌.

 

سیروان عه‌زیز / كوردستان تی ڤی 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.