ڕۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى هێنانى یاریزانێك له‌لایه‌ن ڕیال مه‌دریده‌وه ڕاگه‌یاند ، كه‌یانه مه‌دریدیه‌كه خۆى یه‌كلا كردووه‌ته‌وه له‌گرێبه‌ست كردن ڵه‌گه‌ڵى لههاوینهدا ، ئاس ڕایده‌گه‌یه‌نێـت ئه‌و یاریزانه‌ى ڕیال یه‌كلاى كرده‌وه په‌یوه‌ندى پێوه‌ى بكات لیڤاندۆڤسكى پۆڵه‌ندى هێرشبه‌رى بایرن میونشنه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕایده‌گه‌یه‌نێت پێرێزى سه‌رۆكى یانه مه‌دریدیه‌كه ڵه‌گه‌ڵ زێدان كۆبووته‌وه له‌سه‌ر یاریزانى ناوبراو هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر گرێبه‌ست كردن ڵه‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندیه‌كه ، ئاس لهكۆتادا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ڕیاڵ مه‌درید هه‌وڵه‌كانى ده‌ست پێده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى یاریزانى ناوبراو له‌پێناو پۆشینى درێسى ڕیال له‌لایه‌ن لیڤاندۆڤسكى له‌وه‌رزى داهاتوو
ڕیال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ى لالیگا و چامپیۆنس لیگ و جامى شا ئاستى هێرشبه‌رانى وه‌ك پێویست نه‌بوو تایبه‌ت یاریزان كه‌ریم بنزیما له زۆرێك له‌یاریه‌كان نه‌یده‌توانى هاوكارێكى باشى یانه بێت له‌تۆماری گۆل ، وه‌جگه له‌ئاست پێویست نه‌بوونى یاریزانانى دیكه‌ى ڕیال لهگاریس بێڵ و ژماره‌یه‌ك له‌یاریزانانى دیكه له‌ئاستى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان نه‌بون به‌هۆیه‌وه ڕیال له‌لالیگا له‌م وه‌رزه ناتوانێ ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كه بكات به‌هۆی له‌ده‌ست دانى خاڵ ، ئه‌و یانه‌یه ته‌نیا ده‌توانێ ڕكابهربێ له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.