Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 01:46

ئێواره‌ نان خواردنه‌که‌ى هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل و ئه‌نجامدانى یاری دۆستانه‌یان به‌رامبه‌ر ڕووسیا

هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو له‌یارییه‌كى دۆستانه‌ ڕووبه‌رووى ڕووسیا ده‌بێته‌وه‌ له‌كاتژمێر 9:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر
کوردستان TV
100%


هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى به‌ڕازیل ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ست پێكردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌ دۆستانه‌كانى له‌پێناو ئاماده‌باشیان بۆ مۆندیاڵى ڕووسیا كه‌له‌مانگى شه‌شى ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێـت 
هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو له‌یارییه‌كى دۆستانه‌ ڕووبه‌رووى ڕووسیا ده‌بێته‌وه‌ له‌كاتژمێر 9:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر .
له‌ئێستادا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌ستى به‌ئاماده‌كارییه‌كانى كردووه‌ ، له‌پێناو ئاماده‌ییه‌كى باش بۆ جامى جیهانى ، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ نایه‌وێت وه‌ك مۆندیالى 2014 بێت كه‌به‌هۆى شكست هێنانى له‌جامه‌كه‌ و دۆڕانه‌ قورسه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ڵمانیا به‌لاى به‌ڕازیلیه‌كان له‌بیر نه‌كراوه‌ ، بۆیه‌ش به‌م پێكهاته‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ئاماده‌باشیه‌كى باش ڕابگه‌یه‌نن ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ بكه‌ن به‌و پێكهاته‌ى له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ن . به‌ڕازیل له‌ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ڕووسیا بێ به‌شه‌ له‌نێیمار كه‌به‌هۆى پێكانه‌وه‌ دابڕاوه‌ له‌یارى كردن .
هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل وێنه‌یه‌كى بڵاوكراوه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ مارسیلۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ له‌په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆی له‌ئینستگرام گه‌شبینى وخه‌نده‌یه‌كى باش به‌ڕووی یاریزانان ده‌بینرێت 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.