Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:33

داعش هەڕەشەی لە سێدارەدانی یاریزان میسی دەکات

داعش هەرەشە لە پاڵەوانیەتی جامی جیهانی روسیای ساڵی 2018 دەكات
داعش هەڕەشەی لە سێدارەدانی یاریزان میسی دەكات
کوردستان TV
100%

رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەرەشە لە پاڵەوانیەتی جامی جیهانی روسیای ساڵی 2018 دەكات كە بڕیارە لە 14ی مانگی حوزەیران تا 15ی مانگی تەمووز بەرێوە بچێت .

لە یەكێك لە ماڵپەرەكانی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش وێنەی تیرۆریستێكی بڵاوكردۆتەوە كە سەری میسی گرتووە بەر لە بڕینی و یەكلایی كردنەوەی لە جەستەی و جێبەجێكردنی  فەرمانی لە سێدارەدان بە سەریدا لە ناو یاریگای لۆجینكی كە میوانداری یاری یەكەمی كردنەوەی مۆندیالەكەو دوا یاری مۆندیالەكە دەكات .

ئەو هەڕەشەیەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە رێگەی لیونێل میسی یاریزانی ئەرجەنتینیەوە ئاراستەی جیهان دەكات بەوەی لە پاڵەوانیەتی جامی جیهانی هەوڵی تێكدانی رەوشی ئەمنی دەدەن .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.