ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا وه‌ك باشترین و گونجاوترین شار بۆ ژیان و به‌غدای پایته‌ختی عێراقیش بۆ ساڵی ده‌یه‌م له‌سه‌ر یه‌ك وه‌ك خراپترین شاری جیهان بۆ ژیان و گوزه‌ران ده‌ستنیشانكران .
له هه‌واڵێكی سكای نیوزی عه‌ره‌بی هاتووه ، دامه‌زراوه‌ی " مێرسه‌ر " ی جیهانی بۆ وه‌به‌رهێنان پشتبه‌ست به چه‌ند بنه‌مایه‌ك پۆلێنی شاره گونجاوه‌كانی بۆ ژیان و گوزه‌ران كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توێژینه‌وه و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر 231 وڵات ئه‌نجامداوه .
جێگیربوونی سیاسی ، چاودێری ته‌ندروستی ، خوێندنی باڵا و كرده‌ی تاوان چه‌ند پێوهرێكن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باشترین و خراپترین شار بۆ ژیان ،له كۆی 10 باشترین وڵات بۆ ژیان هه‌شتیان له كیشوه‌ری ئه‌ورووپان ، له‌وانه‌ش سێ شاریان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و سێی دیكه له وڵاتی سویسرا و شارێك له نیوزله‌ندا و یه‌ك له كه‌نه‌دا و شارێكیش له وڵاتی ئوسترالیا له لیسته‌كه‌دان .
جێی باسه شاری به‌غدا ده‌یه‌م ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك وه‌ك خراپترین شاری جیهان بۆ ژیان و گوزه‌ران دیاری ده‌كرێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بۆ بوونی ناكۆكی و شه‌ری خێله‌كی و چه‌ندین قه‌یرانی دیكه ده‌گه‌رێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.